بەرپرسێکی یەکێتی: حزبی بەعس رێکخستنی لە کەرکووک هەیە
ئازاد جەباری، سەرۆکی لێژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کە لە پشکی یەکێتییە، ڕايگەیاند: "داعش ئەوەی لەڕووی سەربازی و ئابوورییەوە ھەیبووە، ھیچی نەماوە".
ڕوونیشی کردەوە کە پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی ناو یەکێتی کە ئەو بەرپرسەی یەکێتی بە ”گۆڕانکارییەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر“ وەسفی کرد، ئاماژەی بەوە کرد: ”پێش ئەو گۆڕانکارییانە، ئەوان بە دەیان شانەی نووستوویان لە کەرکووک ھەبوو، ئاشکرا دەبوون و چارەسەرمان کردن، بەڵام لە شوێنە سوننەنشینەکان ئەوان دایەنگەیان ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا حزبی بەعسیش ڕێکخستنی لەناو کەرکووک و شارە سوننە نشینەکان ھەیە".
ئازاد جەباری لەبارەی گرنگیی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سنوورەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ سنوورەکە زۆر زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی ھێزی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠٠٣ سنوورەکەیان پاراستووە و شارەزای سنوورەکەن، ئەگەر ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایش نەبوونایە، ئەوا کەرکووکیش وەک ڕومادی و مووسڵ و تکریتی لێ دەھات و خەڵکەکەی ھەمووی ئاوارە دەبوون و شارەکەش وێران دەبوو، بەڵام بەداخەوە حکوومەتی عێراق ئیشوکارەکان و چالاکی و دڵسۆزییەکانی ھێزەکانی پێشمەرگەی بە ھەند وەرنەگرت، بەڵام ڕۆژێک دەبێ خۆیان دان بەوەدا بنەن کە ھێزی پێشمەرگە چ دەورێکی بینیوە".
باسنيوز
