ڕانییه.. ڕێكخراوێكی بیانی پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی جێبه‌جێ ده‌كات
ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجیاوای سه‌ر به شاری ڕانیه، ڕايگه‌یاند: "له‌ناو شاره‌دێی حاجیاوا ئاوه‌ڕۆیه‌كی زۆر هه‌یه كه له ڕێگه‌ی جۆگه به‌ناو هاووڵاتییاندا ده‌ڕوات و چه‌ند ساڵه جێی مه‌ترسی و نه‌خۆشكه‌وتنی هاووڵاتییانه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجیاوا، ئەوەشی خستە روو، کە دوای هه‌وڵدانی به‌رده‌وام و گه‌یاندنی كاریگه‌ری گرفته‌كه، خۆشبه‌ختانه بڕیاردرا كه له‌سه‌ر بودجه‌ی ڕێكخراوی (UNDP) بۆ گه‌شه‌پێدانی عراق،بڕی (339) هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخان بكرێت.
ئاشكراشی كرد، كه دوای كاری پێویست ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه بریتییه له دروستكردنی (پڕۆژه‌ی تۆڕی ئاوه‌ڕۆی لوله‌یی)،به‌وهۆیه‌وه ئاوه‌ڕۆی به‌شێكی سه‌ره‌كی حاجیاوا به‌درێژایی (1500) مه‌تر لهشارهدێكهو ده‌وروبه‌ری دوورده‌كه‌وێته‌وه .
باسنيوز
