یه‌كێتی: شاندى باڵاى یه‌كێتی و پارتى كۆده‌بنه‌وه
زوبێر عوسمان، جێگرى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕايگه‌یاند: ”ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ى كورد به یه‌كڕیزى به‌شدارى پڕۆسه‌ى سیاسی عێراق بكات، گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ى سیاسی پێكده‌هێنن، چونكه كورد 58 كورسی هه‌یه و هیچ قه‌واره‌یه‌كى سیاسی عێراق به ته‌نها هێنده‌ى كورد كورسی نه‌هێناوه“.
جێگرى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌گه‌ر كورد به‌م پهرتهوازەییەى ئێستاوه به‌شدارى پڕۆسه‌ى سیاسی عێراق بكات، هۆكارێكه بۆ زیان گه‌یاندن به خواستى باڵاى میلله‌ت، گوتیشی: ”باشتروایه كورد به یه‌كڕیزى له ده‌ورى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌یه‌كى كوردانه كۆبێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى كۆتایی به ململانێ و دژایه‌تى یه‌كترى بهێنین و هه‌موومان له به‌غدا بتوانین ئامانجى میلله‌ته‌كه‌مان به‌دى بهێنین و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى كه تاهه‌نووكه چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بهیهكریزى خۆمان به‌گژ ئه‌و لایه‌نانه‌دا بچینه‌وه و مافه‌كانمان به‌دى بهێنین“.
ئاشکراشی کرد، کە لە کابینەی نوێى حكوومه‌تى عێراقدا، پێویسته كورد چه‌ند پۆستێكى سیادى گرنگ وه‌ربگرێت، چونکە پۆسته سهرۆكایهتییەكانى عێراق بۆ كورد گرنگه و كورد مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه یه‌كێك له‌و پۆستانه سیادیانه وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها پۆسته سه‌ربازیی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان بۆ كورد گرنگه، دەشڵێت: ” هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌وه‌ى عێراق هه‌ڵبژاردن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بۆ كورد بووه، بێگومان پێویسته كورد بیر له دوو پۆست بكاته‌وه، یان پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار یان پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران“.
زوبێر عوسمان، جێگرى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختی لەوەش کردەوە، کە ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، پێشتر پارتى و یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه و تێگه‌یشتن له نێوانیاندا هه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ دوابڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ زه‌مینه‌سازى بووه بۆئه‌وه‌ى وه‌فده‌كان هه‌ماهه‌نگی زیاتریان هه‌بێت، یان داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیكه بكه‌ن، له ده‌ورى ئه‌و به‌رنامه كوردایه‌تییه كۆببنه‌وه، بۆیه وهفدهكهى یه‌كێتی پارتى بینیوه و به‌رنامه‌ى باشیان بۆ به‌غدا هەیە.
لەبارەی هەڕەشەی بایکۆتکردن، کە لەلایەن هەندێک حزبەوە دەکرێت، جەختی لەوەش کردەوە، کە بایكۆت چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكات، بایكۆتى پڕۆسه‌ى سیاسی عێراق زه‌ره‌رێكى زۆر به به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر لایه‌نێكى سیاسیش بیر له بایكۆت بكاته‌وه و به‌شدارى پڕۆسه‌ى سیاسی عێراق نه‌كات، مه‌به‌ستى پله، پۆست و به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌ى خۆیه‌تى، نه‌وه‌كو به‌دیهێنانى مافه‌ڕه‌واكانى میلله‌تى كورد.
باسنيوز
