خانه‌قین.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه
عامر ڕه‌فعه‌ت، به‌رپرسی ناوچه‌ى سه‌عدیه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕايگه‌یاند "كاتژمێر 10 ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 17/6/2018 له گوندى مه‌ردانى سه‌ر به‌قه‌زاى خانه‌قین، بۆمبێكى چێنراو له‌نێو ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتییه‌كدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى گیانیان له ده‌ست داوه".
سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین، گوتى "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 2 منداڵى خێزانه‌كه‌ش برینداربوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ته‌قینه‌وه‌كه كارى تیرۆریستییه و پێده‌چێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعشه‌وه دانرابێت چونكه ماوه‌یه‌كه جموجوڵه‌كانیان له‌سنووره‌كه‌دا زیادیكردووه".
"ئه‌و پیاوه‌ى گیانى له ده‌ست داوه ناوى (ئاراز فه‌رمان مه‌ردان) ه‌و خاڵۆزاى زاهد تاهیر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله‌یه له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان".
باسنيوز
