"حكوومه‌تی پۆلۆنیا خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی زانستییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان"
له‌م دیداره‌دا، زیاد ڕه‌ئووف، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا، دوای جه‌ژنه پیرۆزه، ڕایگه‌یاند كه نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان وه‌ك ماڵی هه‌موو تاكێكی كورد له هه‌نده‌ران خزمه‌تی چین و توێژه‌كان، به تایبه‌تیش قوتابییه كورده‌كان ده‌كات.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كردوه كه به هیوان ئه‌م جۆره دیدارانه ببنه سه‌ره‌تاییه‌كی یه‌كتر ناسین له نێوان قوتابییان و تاوتوێكردنی هه‌رجۆره بیرۆكه‌یه‌كی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت به مه‌به‌ستی زیاتر ناساندنی كورد به كۆمه‌ڵگای پۆڵۆنی.
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزی پرۆسه‌ی ڤیزا له كۆنسوڵخانه‌ی پۆڵۆنیا بۆ قوتابییانی كوردستان، زیاد ڕه‌ئووف ئاشكرایكرد كه قوستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له لایه‌ن هه‌ندێك كۆمپانیا و هه‌ندێك داواكاری ڤیزه وایانكردووه كه كۆنسوڵخانه‌ی پۆڵۆنیا هه‌ندێك داواكاری زیاده‌ی هه‌بێت بۆ پێدانی ڤیزا. به‌ڵام له هه‌مانكاتیش دا حكومه‌تی پۆلۆنی خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی زانستییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
باسنيوز
