وەزارەتی تەندروستی ئاماده‌كارى بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كانى هاوین دەكات
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد ئاماده‌كارییان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییە هاوینییەكان ده‌ست پێكردووه.
خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاند به‌هۆى هاتنى وه‌زرى هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوە، پێشبینى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌كرێت، له‌وانه نه‌خۆشیه تاداریهكان، گرانه‌تا و سكچوون و زۆرێك لە نه‌خۆشى دیكه، بۆیه ده‌ستمان كردووه به ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌روه‌ها گوتیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رمانی پێویست و ئاماده‌كاری تاقیگه‌یی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین كراوه و به‌رنامه‌ش هه‌یه كه هۆشیارى خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیانه بڵاو بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌ده‌ر له‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش داواى كرد و پێویست بێت، پشكنینى نه‌خۆشى كۆلێراى بۆ ده‌كرێت كه خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ به‌به‌راورد به ساڵانى پێشوو ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه كه‌م بووه‌ته‌وه.
bas news-
