"مەسیحییەکان دەڵێن بەغدا فەرامۆشی کردووین"
مەسیحییەکان کە ئێستا بەشی هەرەزۆریان لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن و دەژین، ئەوان نیگەرانن لە دەسەڵاتدارانی بەغدا کە هەست ناکەن پێکهاتەکان لە بەشداری عێراقدا گرینگیان پێبدرێ، رۆمیۆ هەکاری سکرتێری گشتی حزبی بەیتنەھرێن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، " جگە لە عەرەب بە شیعە و سوونەوە دواتر کورد ھیچ لایەنێکی دیکەی پێکھاتەکانی کلدو ئاشوور و تورکومان بەشدار نین لە دانوستانەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، خۆی عێراق کە دەوڵەتێکی فرە ئاینی و نەتەوەییە، لەبەر ئەوە پێویستە بۆ پێکھێنانی ھەر حکوومەتێک و پرسێکی چارەنووسسازدا پرس بە ھەموو پێکھاتەکان و لایەنانە بکرێت، کە کار بۆ بنیاتنانی عێراقێکی دیموکرات و فرە نەتەوە و ئاینی، نەخێر تا ئێستا پرس بە ئێمە ناکرێت، تەنیا عەرەب لە عەرەبیش لیستە براوەکانی شیعە دانوستان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکەن.
لە عێراق شیعە زۆرینەی پەرلەمانیە و لەدوای پڕۆسی ئازادی عێراق گەورەترین کۆتلەی پەرلەمانی بوونە و بەپێی یاساش مافی پێکھێنانی حکوومەتیان ھەیە ھەکاری دەڵێ، "ھیوادارین ھەولەکانی پێکھێنانی حکوومەت لە ئایندەیەکی نزیکدا سەربگرێت، تا عێراق نەکەوێت گێژاوێکی سیاسی و بۆشایی سیاسی، یاسایی، ئیداری، حکوومەتێکی نوێ پێکبێت بە بەشداری سەرجەم لایەن و پێکھاتەکانی نێو عێراق، بەڵام جیاوازبێت لە حکوومەتەکانی رابردوو کە تەنیا لایەنێک و پێکھاتەیەک سەرپشکبێت و دەستی والابێت، ئەوانی دیکەش وەک خەڵکی لاواز سەیر بکرێن.
سکرتێری گشتی حزبی بەیتنەھرێن راگەیاند، گەرەنتی بۆ ھیچ پێکھاتەیەک لە عێراقدا نییە، بەڵام زیاتر مەترسی بۆ ئەو پێکھاتانەی لەڕووی ئاینییەوە ھەیە و لە سەرەتای پەیدابوونی گروپە توندڕەوە ئیسلامیەکانیش ھەریەکە لە پێکھاتەی کریستیان و کاکەیی و ئێزدی کراونەتە ئامانج."
ئەو سەرکردەیەی کلدو ئاشوور ماژەی بۆ ئەوەکرد، "تا ئێستا گەرەنتی بۆ ھیچ نەتەوە و پێکھاتەیەکی عێراقی نییە تا بۆ پێکھاتەکانی کلدو ئاشوور ھەبێت، بەڵێ ئێمە روبەڕووی گەورەترین ھەڕەشەی کوشتن و لەنیوبردن و دەرکردنیان لەناوچە رەسەنەکانی خۆیان بونەتەوە لەسەرتاسەری عێراق.
کلدو ئاشوور چاویان بڕیوەتە حکوومەتی نوێی عێراق تا بتوانرێ رەچاوی مافەکانیان بکرێ و سەقامگیربن و مەترسیەکانی رابردوو دوبارە نەبنەوە بەڵام وەک رۆمیو ھەکاری دەڵێ، "ئێمە پێمانوایە ئەگەر حکوومەتی دابێت لەڕووی بیرۆچوون و ئەدای کارکردن و خزمەتکردنی ھەموو ھاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی خزمەتیان نەکات، ئەوا گومانی تێدانییە جارێکی دیکە پێکھاتەکان دەکەونە ژێر مەترسییەوە.
kdp-
