زانیارى نوێ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له كوردستان و به‌ردانه‌وه‌ى بۆ عێراق
كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاى گه‌یاند: له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاوى زێى بچووكى له سنوورى پشده‌ر كه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى گلدانه‌وه‌ى ئاوى به‌ناوى دوكانه گرتووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش ڕۆژانه بڕێكى زۆر له ئاستى ئاوه‌كه داده‌به‌زێت، كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت مه‌ترسى له‌سه‌ر دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانى سنووره‌كه دروست ده‌كات".
هه‌روه‌ها ڕونیشی كرده‌وه، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بڕیارى دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و كونسوڵخانه‌ى ئێران له هه‌رێمى كوردستان درا بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى به‌رده‌م گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك دیارى بكه‌ن، به‌ڵام: "ئه‌وه‌نده‌ى من زانیاریم هه‌بێت تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه پێك نه‌هێنراوه".
لاى خۆیه‌وه، حهمهتاهیر جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان ڕاى گه‌یاند: "پێش گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك ، ڕۆژانه به‌هۆى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوى دوكان بۆ دابینكردنى كاره‌با و كشتوكاڵ و خواردنه‌وه له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ڕاستى عیراق، یه‌ك سانتیمه‌تر له ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان كه‌مى ده‌كرد، به‌ڵام دواى گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كه له‌لایه‌ن ئێران، ڕۆژانه 4 سانتیمه‌تر كه‌م ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان ئاشكراشى كرد، كه تا ئێستا هیچ به‌رنامه و پلانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى دوكان بۆ ناوچه‌كانى عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه.
باس‌نیوز
