پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ زیاد ده‌كرێت

 پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ زیاد ده‌كرێت
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ ڕێژه‌ى پشكى حه‌جى بۆ عێراق زیاد كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 600 پشكى به‌رده‌كه‌وێت.


نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: "حكوومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌ بڕیاریداوه‌ به‌ زیادكردنى 4 هه‌زار پشكى حه‌ج بۆ عێراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 500 ـ 600 پشكى به‌رده‌كه‌وێت".


هه‌روه‌ها گوتیشى: "تا ئێستا ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌كه‌ نازانرێت، به‌ڵام ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى حه‌جى بازرگانى كه‌ نرخه‌كه‌ى 8 هه‌زار دۆلاره‌".










باسنیوز
Top