داعش هێرشی كرده سه‌ر لیواى كورده فه‌یلییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و كوژراو هه‌یه
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست كه‌وتوون، "ئێواره‌ى دوێنێ 15/ 6/ 2018 چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش، له ناوچه‌ى (وادى سلاب)ى سه‌ر به شاره‌دێی سه‌عدییه له سنوورى خانه‌قین، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لیواى 110 ى كورده فه‌یلییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا درووست بووه".
به‌پێى زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكى لیواى 110 ى كورده فه‌یلییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی به‌ناوى (قه‌حتان عدوان شاه میرزا ئه‌ركه‌وازى) كوژراوه و چه‌كدارێكى دیكه‌ش به‌ناوى (ڕیاز ستار غه‌یدان زه‌رگوشی) برینداربووه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى لیواى 110 ى كورده فه‌یلییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی، له هێرشه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كى ڕێكخراوى داعش و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراون.
باس‌نیوز
