پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

 	 پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی خۆشەویستی کوردستان، لە هەر شوێنێکی جیهان بن، پیرۆز بێت.
گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەم.
ڕۆژوو و عیبادەتتان قبووڵ بێت و جەژنێکی پڕ لە ئارامی و شادیتان هەبێت.

مەسعوود بارزانی

kdp-
Top