سەرۆک بارزانی داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات دوای جەژن دەست بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن

 	 سەرۆک بارزانی داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات دوای جەژن دەست بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن
سەرۆک بارزانی ده‌خوازێ دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداریی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی دەستوور بێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی کوردستان ٢٤دا کە لە رێگەی ئۆفیسی راگەیاندنییەوە لە بارەی دواڕەوشی عێراق و قەیرانی دوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرا، بەرێزیان بەو جۆرە وەڵامی دایەوە:
پشتیوانیی ھەر ھەوڵێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و بە تایبەتی چارەسەریی دەستووریی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو. ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداریی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی دەستوور بێت.
kdp-
Top