بەغدا روونكردنەوە دەدات لەبارەی بەردەوامی ناردنی بڕە پارەكە
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "بغداد الیوم"، جەختی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كردەوە و راشیگەیاند: "بەردەوامیدان بە ناردنی مووچە، بەندە بە حكوومەتی داھاتووەوە".
سەبارەت بە بەردەوام بوونی بەغدا لە ناردنی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كە حكوومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەری رێككەوتوون حەدیسی گوتی: "ھیچ زانیارییەكیم نییە لەوەی ئەو كەسەی دوای حەیدەر عەبادی. دەبێتە سەرۆكوەزیران، ناردنی مووچەی ھەرێم رابگرێت".
گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر ھەولێر و بەغدا بە رێككەوتنەكەیان پابەندبن، مووچە ناردنیش بەردەوام دەبێت".
بەپێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، دەبێ مانگانە بەغدا بڕی 317 ملیار دینار بۆ مووچەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی ھەولێر بكات.
bas news -
