مه‌سروور بارزانی: بەیهكگرتوویی خواستی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی شكۆمه‌ندانه سه‌رده‌خه‌ین
ئەمڕۆ پێنجشەممە مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئومێدی خواستووە ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر بێت بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی پارته نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان.
لە پەیامەكەدا هاتووە "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م".
هەروەها له خودا، داواكارە ڕۆژوو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له هه‌موو موسڵمانان قبووڵ كردبێت و گیانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، كه بێ به‌رانبه‌ر به‌گیانی خۆیان به‌رگری له خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە كۆتاییدا ئومێدی خواستووە "ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر بێت بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بهێنین و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه سه‌ربخه‌ین".
bas news-
