گەرمیان.. هەر دوکانێک یاری ئاگرین بفرۆشرێت رووبەڕووی سزا دەبێتەوە

 گەرمیان.. هەر دوکانێک یاری ئاگرین بفرۆشرێت رووبەڕووی سزا دەبێتەوە
پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، پلانی ئەمنی لە رۆژانی جەژنی بڵاو کردەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات، هاوکاریان بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14\6\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەپێی ئەو پلانەی بەڕێزبەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕۆژانی جەژن دایڕشتووە، سەرجەم تیمەکانیان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و بۆ پاراستی سەروماڵی هاووڵاتییان و پاراستنی ئەمنیەتی شار بۆهەرحاڵەتێکی نەخوازراو لەنێو شار بڵاوەیان پێ دەکرێت.

پۆلیسی گەرمیان، داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات، کە هاوکاری تیمەکانیان بکەن، لەکاتی بوونی لەکاتی بوونی هەرحاڵەتێک لەڕێگەی ژمارە 104وە ئاگاداریان بکەنەوە.

پۆلیسی گەرمیان، لەو راگەیاندراوەشدا، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە داوا دوکان و سۆپەرمارکێتەکان دەکەن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، خۆیان بە دوور بگرن لەفرۆشتنی یاری ئاگرینی منداڵان، بۆ ئەوەی هیچ لایەک زیانی بەرنەکەوێت، بەپێچەوانەوە هەر دوکاندارێک یاری ئاگرین بفرۆشیت دەست بەسەر کەرەستە ئاگرینەکانیدا دەگیری دوای داخستنی دوکانەکەی خاوانی دوکانەکەش دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.









باسنيوز
Top