ناوەندی فەلەکناسی نێوەدەوڵەتی: سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە

 ناوەندی فەلەکناسی نێوەدەوڵەتی: سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی یەکەم سبەی هەینی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/6/2018، ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی لە تویتێكدا کە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە ڕای گەیاندووە، كاتژمێر 1:53 خولەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شاخی حەفید لە شاری عەینی وڵاتی ئیمارات مانگی شەوال بینراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە بینینی مانگ بەهۆی بەكارهێنانی تەكنیكی ڤیدیۆیی فەلەكی بووە لە رۆژدا لەلایەن كۆمەڵێك چاودێری، لە كاتژمێر 3:43 خولەكیش وێنەی دیكەی بینینی مانگ بینراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆ دەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکات".

گوتیشی:"سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ وەقفی سوننە و وڵاتی سعوودیە ھەیە، بەڵام بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن وەزارەتی ئەوقاف پشت بەخۆی دەبەستێت".











باسنيوز
Top