پارێزگای ورمێ 195 هەزار کەس نەخوێندەواری تێدایە
ئیبراهیم محەمەدی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی میهر ئاشکرای کردووە ئامارەکان دەری دەخەن پارێزگای ورمێ لە بواری نەخوێندەوارییەوە لە ڕەوشێکی خراپ دایە و لەناو 31 پارێزگای ئێراندا پلەی 26ی هەیە.
لە بەشێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە ئێستا لە سەرتاسەری پارێزگای ورمێ پێویستمان بە 730 پۆلی وانە وتنەوە هەیە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی ورمێ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، جیا لەو ڕێژەیە لە نەخوێندەواران هاوکات 53 هەزار کەسی دیکەش لە ئاستە جیاجیاکاندا لە خوێندن بەجێ ماوەن کە هەتا ئیستا هەشت هەزار 700 کەسیان ناسێندراون.
ئەم ئاماررانە لە کاتێک دان کە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێران بەردەوام دووپاتی دەکەنەوە کە لە کوردستان لە هەوڵی بنبڕکردنی نەخوێندەواری دان، لە حاڵێکدا قەیرانەکانی وەک بێکاری، گرانی و مادە هۆشبەرەکان هۆکاری وازهێنان لە خوێندنن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش لە سەرتاسەری ئێران پەرە دەستێنن.
باسنيوز
