هێزە عێراقییەکان تەقە لە خێزانێکی کوردی کەرکووک دەکەن
بەپێی زانیارییەکان، شەوی چوارشەممە 13/6/2018، هێز و میلیشیا عێراقییەکان، کە لەناو بارەگای داگیرکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی شۆراو لەکەرکووک جێگیر کراون، دەستڕێژی گوللەیان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە.
بەهۆی تەقەی ئەو چەکدارە عێراقییانەوە، ژنێکی تەمەن 65 ساڵی بە ناوی حەلاوە نەسرەدین شەهید بووە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و ناوەکانیانیان بریتییە لە؛
- لەیلا عەلی، تەمەن 78 ساڵ
- میران عەلی، تەمەنە 41 ساڵ
- کوێستان محەمەد، تەمەن 36 ساڵ (هاوسەری میران عەلییە.
ئەو هێز و میلیشیایانە بەهۆی خیانەتی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە شاری کەرکووکیان داگیر کردووە، کە وێڕای بڵاوکردنەوەی ترس لای هاووڵاتییانی شارەکە، بەردەوام خەڵکی ئاسایی دەکوژن و دەڕفێنن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
