تا ئێستا سهربڕخانهیهكی ته‌ندروست له ڕانیه نییه
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كوشتنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵ له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین ناته‌ندروسته و تا ئێستا سهربڕخانهیهكی پێشكه‌وتووى لێ نیه.
كاسترۆ مهعورف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاگه‌یاند: " هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه زۆرترین ئاژه‌ڵ به‌مه‌بستى دابینكردنى گۆشتى سوور له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین سه‌رده‌بڕدرێت، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه سه‌روبه‌ندى هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه،به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا سهربڕینخانهیهكى گونجاو له‌و سنووره نیه و به‌شێوه‌یه‌كى نازانستى و ناته‌ندروست ئه‌و گۆشته دابین ده‌كرێت و به هاوۆڵاتیان ده‌فرۆشرێته‌وه".
گوتیشى: "له میانه‌ى سه‌ردانێكم بۆ یه‌كێك له سهربرینخانهكان به‌داخه‌وه توشی شۆك بووم له ناته‌ندروستی شوێنه‌كه كه به‌داخه‌وه وێڕاى پیسى نه ئاو نه ئامێرى فێنككه‌ره‌وه نه خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی تێدانه‌بوو".
ئاشكراشى كرد كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته په‌یوه‌ندى كردووه و به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و له هه‌وڵیشیدا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى سهربڕخانهیهكی مۆدێرن له سنووره‌كه درووست بكه‌ن.
basnews -
