هه‌ده‌په وه‌ڵامی داواكەی ئه‌ردۆغان بۆ لەسێدارەدانی دەمیرتاش دەداتەوە
په‌روین بوڵدان له كاتی به‌شداریكردنی له میتینگێكی گه‌وره‌ی غازی عه‌نتابدا، به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌ردۆغان و گوتی تۆ له بوێری ده‌میرتاش ده‌ترسێیت، بۆیه باس له سزای له‌سێداره‌دانی ده‌كه‌یت.
بوڵدان گوتی "كاتێك باس له سزای له‌سێداره‌دان ده‌كه‌ن و ده‌یهێننه به‌ر باس، به‌و مانایه دێت به ته‌واوی كۆتاییتان پێهاتووه. له رابردوودا له توركیا سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی سیاسییه به‌نێوچاوانی توركیاوه، بۆیه با بزانن هاووڵاتیانی توركیا هه‌رگیز رێگه ناده‌نه‌وه سزای له‌سێداره‌دان له توركیا بوونی هه‌بێت".
بوڵدان قسه‌یه‌كی ئه‌ردۆغانی هێنایه‌وه كه گوتبووی ده‌میرتاش ده‌ستی به كوشتنی 53 هاووڵاتی ئامه‌د سووره، ئاماژه‌ی دا ده‌ستی ده‌میرتاش ده‌ستی ئاشتییه و خۆزگه رۆژێك تۆش ئه‌و ده‌سته ئاشتییه‌ی دهمیرتاشت ده‌گرت.
kdp-
