دادگای فیدراڵ، داوایه‌كی كۆمسیۆنی ڕه‌ت كردووەته‌وه نه‌ك سكاڵای لایه‌نه‌كان
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سكاڵایه‌كیان تۆمار كردبوو و تێیدا داوایان كردبوو، كاری ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له شوێنی كۆمسیۆن دیاری كراون رابگیرێت، تا سكاڵاكان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش چه‌ندین تانه‌یان له هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق داوه كه هێشتا دادگا یه‌كلایی نه‌كردوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، موحسن سه‌عدوون، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆمسیۆن سكاڵایه‌كی پێشكه‌شی دادگای فیدراڵی كردبوو و تێیدا داوای كردبوو تاوه‌كو سكاڵاكان له‌باره‌ی راگرتنی هه‌مواری یاسایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و دادگا بڕیاری له‌باره‌وه ده‌دات، ڕابگرن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی ئه‌و داواكارییه‌ی كۆمسیۆنی ڕه‌ت كرده‌وه".
سه‌عدوون گوتیشی، لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمسیۆن و سه‌رۆكی كۆماریش تانه‌یان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی داوه، ئەوان داوایان كردووه دادگای فیدراڵی ئه‌و هه‌واره ڕه‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا دادگا ئه‌مه‌ی یه‌كلایی نه‌كردووەته‌وه و دیراسه‌ی ده‌كات، چونكه په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و هه‌مواره‌ی كردوویه‌تی نایاسایی و ناده‌ستورییه.
په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ ئه‌مساڵ بۆ سێیه‌م جار هه‌موار كرده‌وه؛ به‌پێی هه‌مواره‌كه ده‌نگه‌كانی هه‌موو عێراق به ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه و ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه و ئاواره‌كانیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی لایه‌نه‌كانی لێكهوتهوه و به نایاسایی و ده‌ستوری ناو دەبەن.
kdp-
