بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان: خه‌ڵكى ده‌زانن 16ى ئۆكتۆبه‌ر و 6ى حوزه‌یران كامیان خیانه‌ته
كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى جڤاتى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕاى گه‌یاند: ”بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هیچ خیانه‌تێكى نه‌كردووه و مێژوویه‌كى جوانى هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگى دزراوى خه‌ڵكه‌وه یه‌كێتی ئێمه به خیانه‌ت بزانێت، بێگومان قبوڵمانه چونكه كارمان بۆ ده‌نگه دزراوه‌كان كردووه“.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان، ئەوەشی خستە روو، کە گێرانه‌وه‌ى ده‌نگى دزراوى خه‌ڵك خیانه‌ت نییه، بۆیه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ى خیانه‌ته تۆمەتە".
ئاشکراشى کرد، "هیچ كات" بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، "خیانه‌تى نیشتمانى نه‌كردووه"، خه‌ڵكى بۆخۆى باش ده‌زانێ كێ خیانه‌تى كردووه و كێ خیانه‌تى نه‌كردووه، بۆیه باشتره كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و خیانه‌ته بداته‌وه.
كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانى، به‌هۆى گێڕانه‌وه‌ى ده‌نگى دزراوى خه‌ڵكه‌وه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به حزبێكى خیانه‌تكار ده‌زانێت، بێگومان خه‌ڵكى ده‌زانێت، 16ى ئۆكتۆبه‌ر و 6ى حوزه‌یران كامیان خیانه‌ته.
ئەمە لە کاتێکدایە کە به‌هۆى بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان، میدیا فه‌رمى یه‌كێتیی نیشتمانى، ده‌سته‌واژه‌ى خیانه‌تى 6ى حوزه‌یران ئاڕاسته‌ى هه‌ر سێ لایه‌نه بهشداربووهكهى په‌رله‌مانى عێراق کرد و "به‌خیانه‌تكار" وه‌سفی کردوون.
باس‌نیوز
