لە هەولێر پلان و ئامادەکاریەکان بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندران
لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 2018/6/13 بەڕێوە چوو، وردەكاریی پلانی ئەو دامەزراوانە بۆ رۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كرا كە سەرجەم دامودەزگاكان بە هەماهەنگی كارەكانیان ئەنجام دەدەن.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقی قەزای ناوەندیی هەولێر باسی لەوە كرد كە لەناو شاری هەولێر ئامادەباشیی تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كراوە و كاری ڕێكخستنی گەشتیاران بەسەر ئۆتۆلەكان تەواو كراوە.
جەختیشی كردەوە لە ماوەی ڕۆژانی جەژندا 450 ئۆتێل و مۆتێل كە پلەی گەشتیارییان وەرگرتووە، كراونەتەوە و نزیكەی 100 رێستۆرانت و چشتشخانەش بە كراوەیی دەمێننەوە، هەر لایەنێكیش سەرپێچی بكات، ڕووبەڕووی سزادان دەبێتەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر باسی لەوە كرد بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر و دەزگا ئەمنییەكانی دیكە پلانیان بۆ ڕۆژانی جەژن داڕشتووە.
گوتیشی: "ئەو پلانەی بۆ مانگی ڕەمەزان دامان نابوو، بە سەركەوتی بەڕێوە چووە، هەوڵ دەدەین بە هەماهەنگی هەموو لایەنەكان پلانی ڕۆژانی جەژن بە سەركەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنین.
باسنيوز
