دواى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌غدا ده‌برێت
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/ 6/ 2018 ڕای گه‌یاند، بۆرى نه‌وتى نێوان كه‌ركووك- به‌غدا، كه ماوه‌ى چوار ساڵه له‌كار كه‌وتوه، چاك ده‌كرێته‌وه و ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل لهكێڵگهكانى پارێزگاكه، بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك، جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتى عێراق، ڕای گه‌یاندووه: "بۆرى نه‌وتى ستراتیژیی كه نه‌وت له كێڵگه‌كانى كه‌ركووك بۆ بێجی و له‌وێشه‌وه بۆ به‌غدا ده‌گوازێته‌وه، چاك ده‌كرێته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، له تواناى بۆرییهكهدایه ڕۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو بگوازێته‌وه، كه درێژییه‌كه‌ى 180 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته هه‌ردوو پاڵاوگه‌ى بێجی له سه‌ڵاحه‌دین و دۆره له به‌غدا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ده‌بێت هه‌موو بۆمبهچێندراو و بۆمبه بهجێهێڵراوهكان و پاشماوه‌كانى جه‌نگ، له ده‌وروبه‌رى بۆرییه‌كه، هه‌ڵبگیرێنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ هاتنى داعش بۆ ناوچه‌ى سه‌ڵاحه‌دین و ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، له 2014ه‌وه، ئه‌و بۆرییه له‌كار كه‌وتووه و نه‌وتى پێنهگواستراوهتهوه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
bas news-
