ئیتاڵیا هێزی سه‌ربازی بۆ پشتگیریی یه‌په‌گه نارده سووریا
سوپای ئیتاڵیا، به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی هێزەكانی یه‌په‌گه، شان به‌شانی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی نارده ناوچەكانی یەپەگە لە سنووری نێوان عێراق و سووریا.
ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی خۆیەوە بڵاوی كردەوە كە نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربازانی ئیتاڵیا له عێراقه‌وه چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی له باكووری سووریا له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دان.
سه‌ربازه ئیتاڵییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا چوونه‌ته سووریا و له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومهل له دێرازۆر جێگیر كراون.
ئێستە هێزی ئیتاڵیا له سووریا كه ژماره‌یان نه‌زانراوه له ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعشدا هاوكاری سوپای ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.
bas news-
