نەکردنەوەی رێگای هەولێر- کەرکووک کێشەی بۆ گەشتیاران درووستکردووە

نەکردنەوەی رێگای هەولێر- کەرکووک کێشەی بۆ گەشتیاران درووستکردووە


گووتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نەکردنەوەی رێگای نێوان هەولێر - کەرکووک و زیادکردنی باجی گەشتیاری لەسەر هاووڵاتیانی ئێران کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان و کێشە بۆ هاتووچۆی گەشتیاران درووست دەکات.



نادر رۆستی، گوتەبێژی ده‌سته‌ی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان راگەیاند: "وەک دەستەی گەشتوگوزار ئامادەکاریمان کردووە بۆ هاتنی گەشتیار بۆ کوردستان و چەند لیژنەیەکیش بۆ پێشوازی و بەدواداچوون پێکهێنراوە لە شوێنە گشتییەکان".



گوتیشی: "هەماهەنگی کراوە لەگەڵ کەرتی تایبەت و دام و دەزگا حکومییەکان، بۆئەوەی پێشوازی لە گەشتیاران بکەن، بۆ هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان".



ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرترین رێژەی گەشتیاریش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان کە له‌ %70 بۆ %80ی گەشتیاران پێکدەهێنن، لە رۆژانی جەژنیشدا ئامارەکان رادەگەیەنرێت.

bas news-
Top