له كه‌ركووك گوندی تایبه‌ت بۆ عه‌ره‌بی هاورده دروست دەكرێت"
ئێستا ئیداره‌ی سه‌پێندراوی شاری كه‌ركووك و حه‌شدی شه‌عبی بڕیاریان داوه عه‌ره‌ب له پارێزگای ڕوومادییهوه بێنن بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و گوندی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ن.
دیاری حوسێن، جێگری لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێستا له لایه‌ن حه‌شد و سوپای عێراق و ئیداره‌ی شاره‌كه‌وە خه‌ریكی هاورده‌ی هاووڵاتیی عه‌ره‌بن له پارێزگای ڕومادییه‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و له نێوان دووبز و قهرهدرەدا گوندی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ن و نیشهجێیان ده‌كه‌ن، ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و چاوەڕێ ده‌كه‌ین كاری خراپتریش به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بێنن".
له سه‌رده‌می حوكمڕانیی سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆككۆماری دیكتاتۆری عێراقدا كورده‌كانی كه‌ركووك ڕاوه‌دوو ده‌نران و ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ئاماده نه‌بوونایه بچنه ڕیزی سوپای عێراقه‌وه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی و ههڵبهاتایهن، ئه‌گه‌ر خۆیانیان بۆ نه‌گیرایه، خێزانه‌كانیان له كه‌ركووك ده‌رده‌كران و ماڵی عه‌ره‌ب له شوێنیان نیشته‌جێ ده‌كرا، ئێستا به شێوه‌یه‌كی خراپتر له‌وكاته باڵاده‌ستیی حكوومه‌تی شیعه ته‌عریبی شاره‌كه ده‌كات پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو.
هێزه عێراقییه‌كان كه شاره‌كه‌یان داگیر كردووه، ناتوانن ئه‌منییه‌تی شاره‌كه بپارێزن، بۆیه له‌م ڕۆژانه‌دا چه‌ندین ته‌قینه‌وه ڕووی داوه، گرووپی چه‌كداریش جموجووڵیان زۆر زیادی كردووه و شه‌وانه له حه‌شد و سوپای عێراق ده‌ده‌ن، هێزه‌كانی حه‌شد و سوپاش به چڕی ده‌ستیان كردووه به پشكنینی ماڵه كورده‌كان و ئازاریان ده‌ده‌ن به بیانووی گه‌ڕان بۆ چه‌ك. دیاری حوسێن ده‌ڵێت: "هێزه عێراقییه‌كان شه‌وانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان به ناوی پشكنینه‌وه گه‌نجه‌كانیان ده‌گرن و ئازاریان ده‌ده‌ن تاوه‌كو بێزاریان بكه‌ن و شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن، کە ئەمە سیناریۆیه".
ناوبراو ده‌ڵێ: "ڕه‌وشی ئاسایشی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به یه‌كجاری تێك چووه، هێزه عێراقییه‌كان ناتوانن پارێزگاری له شاره‌كه بكەن، په‌لاماره چه‌كدارییه‌كان زۆر بووه كه شه‌و نییه له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە هێرش نهكرێتە سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و لێیان نه‌كوژرێت، هه‌روه‌ها داعش په‌لاماری ماڵه كورده‌كانیش ده‌دات، ژیانی له گونده‌كان هه‌ڵگرتووه و هاووڵاتیان به مه‌جبووری ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوونیان چۆڵ ده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كه‌ركووك گوتیشی: "له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌مشه‌وی ڕابردوو چه‌ند هاووڵاتییەكی كاكه‌یی ڕفێندراون، هه‌ر ئه‌مشه‌و داعشی تیرۆریست له دووبز ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كردووه، ئێستا داعش و حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو كارێكی نائینسانی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كه‌ن، تاوه‌كو بێزاریان بكه‌ن و زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن".
هاووڵاتیانی ناوچه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داوا له سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ده‌كه‌ن هه‌وڵ بده‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان، تاوه‌كو ئاسایش و پاراستنی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه وه‌ك پێش كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووی لێ بێته‌وه.
kdp-
