ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ی په‌كه‌كه ڕفاندبوونی ئازاد كران
په‌كه‌كه به‌رده‌وام كێشه بۆ خه‌ڵكی سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات و گونده‌كان داگیر ده‌كات و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڕفێنێت و به هۆی بوونی ئه‌وانیشەوە له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وام توركیا بۆردوومانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات و تا ئێستاش به سه‌دان گوند چۆڵ كراون و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان ئاواره بوونه و به ده‌یان هاووڵاتیش شه‌هید بوونه و ئێستاش توركیا به هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وە خاكی كوردستانی به‌زاندووه و له پێش 10 ڕۆژ په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی وه‌رتێ سێ گه‌نجی ده‌ستگیر كرد، كه به مه‌به‌ستی هێنانی گژوگیای سروشتی چووبوونه شاخه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام دابێت و چاره‌نووسیشیان دیار نه‌بوو.
له‌و باره‌یه‌وه، كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "په‌كه‌كه به‌بێ هیچ هۆكارێك پێش 10 ڕۆژ ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی ده‌ستگیر كردبوو و ئه‌مڕۆش به‌بێ هیچ هۆكارێك ئازادی كردوون، چونكه ئه‌وان له‌خۆڕا خه‌ڵكی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئه‌گه‌ر سه‌ردانی سنوورەکەیان بكه‌ن."
كرمانج عیزه‌ت گوتی: "ئه‌و سێ گه‌نجه به ماتۆرسیكل سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه بۆ هێنانی گژوگیای سروشتی، كه په‌كه‌كه‌ی لێیه و ده‌ستگیریان كردوون و دواتریش هه‌ر خۆیان ئازادیان كردوون، چونكه هیچیان له‌سه‌ر نه‌بووه و په‌كه‌كه ئه‌و ناوچانه كه خاكی هەرێمی كوردستانن به خاكی خۆیان ده‌زانن."
به گوته‌ی عیزه‌ت، ته‌نیا له سنووری سیده‌كان 110 گوند به هۆی بوونی په‌كه‌كەوە چۆڵ كراون و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه خه‌ڵكی ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به قه‌زای ڕواندزی سنووری پارێزگای هه‌ولێرن، به ناوه‌كانی عومه‌ر عه‌بدوڵڵا مه‌حموود و هه‌ڵگورد حەمه‌ده‌مین عه‌بدوڵڵا و دانا خدر هه‌مزه.
kdp-
