لێژنه‌كانی قایمقامیه‌تى هه‌ولێر له جێگیركردنى نرخه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر، رايگەیاند: ”ئه‌و پلانه‌ى كه بۆ رۆژانى مانگى ره‌مه‌زان دانرابوو، به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێكراوه، بۆ رۆژانى جه‌ژنیش پلانێكى تایبه‌تمان ده‌بێت“.
قایمقامی هەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە سه‌ره‌ڕاى ده‌ستگیركردنى چه‌ند كه‌سێك به‌هۆى ئه‌نجامدانى سه‌رپێچییه‌وه له‌مانگى ره‌مه‌زان، هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان تۆن خواردن، به‌تایه‌بتى برنج و گۆشتی به‌سه‌رچوودا گیراوه.
له‌باره‌ى داخستنى خواردنگه‌كان له رۆژانى جه‌ژندا، ئاشکراشی كه زیانێكى زۆرى به كه‌رتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمی کوردستان دەگەیەنێت و گوتیشی: ”به‌ڵێننامه له 90 شێشتخانه و خواردنگه وه‌رگیراوه له رۆژانى جه‌ژن كار بكه‌ن“.
باسنيوز
