تەرمی گەنجێكی كوردی خورماتوو لە کەرکووک دۆزرایەوە

 تەرمی گەنجێكی كوردی خورماتوو لە کەرکووک دۆزرایەوە
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەك بەسەر ڕفاندنی گەنجێكی كوردی دانیشتووی قەزای خورماتوو، شەوی ڕابردوو تەرمەكەی لەنێو ژووری مۆلیدەیەكی ئەهلی گەڕەكی (شۆریجە)ی شاری كەركووك دۆزرایەوە.

محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو 11/6/2018 لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك، تەرمی گەنجێكی كوردی دانیشتووی قەزای خورماتوو لەنێو ژووری مۆلیدەیەكی ئەهلیدا دۆزرایەوە".

گوتیشی "گەنجەكە ناوی (محەمەد قاسم محەمەد مستەفا)یە و تەمەنی 19 ساڵە و بەپێی زانیارییەكان شەوی 3 لەسەر 4/6/2018 لەلایەن دوو براوە ڕفێندراوە كە پوورزای گەنجەكەن".

ئاماژەی بەوەش دا "هەردوو براكە لەلایەن هێزێكی تایبەتی شاری كەركووكەوە دەستگیر كراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە".










باسنیوز
Top