سەفین دزەیی: ٣١٧ ملیار دینارەکەی حکوومەتی عێراق خرایە سەر حیسابی هەرێم

سەفین دزەیی: ٣١٧ ملیار دینارەکەی حکوومەتی عێراق خرایە سەر حیسابی هەرێم


گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ٣١٧ ملیار دینارەکەی حکوومەتی عێراقی فیدرال خرایە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.



کەمێک لەمەوبەر، سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەو ٣١٧ ملیار دینارەی مانگانە لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ خراوەتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.



جەختیشی لەوە کردەوە کە بەهۆی گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەوە، دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێ دەکات.



هەر ئەمڕۆ ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە پێش جەژنی ڕەمەزان، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان بە هێزەکانی پێشمەرگەشەوە دابەش دەکەن.

bas news-
Top