دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم: بەهیوام پێكەوە جەژنی داهاتوو لە كەركووك بكەین
ئەمڕۆ دووشەممە دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كەركووك، كە لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری چەند كەسێكی یەكێتی، ناچار كرا شارەكە بەجێ بێڵێت، رایگەیاند لە سلێمانی مافیا دەستیان بەسەر ماڵەكەیدا گرتووە. هیواشی خواست تا جەژنی قوربان دۆخەكە بگۆڕێ و بگەڕێتەوە كەركووك.
دكتۆر نه‌جمه‌دین لە دیدارێك سه‌باره‌ت به دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوون له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گوتی "پێویسته دادگا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكاته‌وه، ئەگەر داوا بكرێت، منیش ئامادەم بێمە بەردەم دادگا".
لەبارەی كارابوونەوە و بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا گوتی "به‌شداری له هیچ جۆره چالاكی و كۆبوونه‌یه‌كی یەكێتی ناكه‌م، له به‌رامبه‌ر كه‌سێك دانانیشم كه زیانی به گه‌ل و حزبه‌كه‌شم گه‌یاندبێ".
لەبارەی ئەو داوای یاساییەی لەسەری تۆمار كراوە لە كەركووك رایگەیاند كە هیچ بنەمایەكی نیە، دووپاتیشی كردەوە پارێزەرێكی گرتبوو بۆ بەرگری لێكردنی لەبەردەم دادگا لە كەركووك، بەڵام دەمودەست خەڵكانێك بەتەلەفۆن و بەزمانی كوردی هەڕەشەی كوشتن‌یان لێ كرد ئەگەر كەیسەكە وەربگرێ و بەرگری لە پارێزگاری كەركووك بكات.
لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی مولك و ماڵیشی لە كەركووك، رایگەیاند هیچ مولكێكی لەو شارەدا نیە، به‌ڵام له سلێمانیدا ماڵ و موڵكه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. گوتیشی: "پێش ئه‌وه‌ی داوای یاساییشم له دژ تۆمار بكرێت، هه‌ندێ مافیا له شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكهكهمدا گرتووه، كه خۆیان به‌یه‌كێتی ده‌زانن".
ئاماژەشی بەوەدا كە چاكردنی دۆخی یه‌كێتی به‌وه ده‌بێ، ئه‌و كه‌سانه دوور بخرێنه‌وه كه %50ی خاكی كوردستانیان خسته ژێر ده‌ستی دوژمن، گوتیشی یەكێتی ئەم هەموو قوربانییەی بۆ كوردستان داوە، دەتوانێ ئەم كێشەیە یەكلایی بكاتەوە.
لەبارەی داهاتووی خۆی لەناو یەكێتیشەوە رایگەیاند لەگەڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی قسەیان كردووە و لە دوای جەژن باسی داهاتووی ئەو لەگەڵ یەكێتیدا یەكلا دەكەنەوە.
پارێزگاری كەركووك لە كۆتایی دیدارەكەدا بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی و توركمانی جەژنی رەمەزانی لە گەلانی كەركووك پیرۆز كرد و پێی راگەیاندن هیوادارە تا جەژنی قوربان، شارەكە بگەڕێنێتەوە دۆخی جاران، جارێكی تر ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزاری پێشكەشی شارەكە بكات.
bas news-
