لێژنه بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى گه‌شتیاران له ڕۆژانى جه‌ژن پێك ده‌هێندرێت
نادر رۆستى، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزار ڕايگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى پێداویستى و خزمه‌تگوزارى و پێدانى ڕێنمایى به گه‌شتیاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى گه‌شتوگوزارمان ڕاسپاردووه كه بۆ ڕۆژانى جه‌ژنى ڕمه‌زان لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند پێک بكهێنن".
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزار، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌وه‌ندى زانیاریشیان پێگه‌یشتووه، ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیا گه‌شتیارییه عیراقییه‌كان ده‌ستیان كردووه به رێكلامكردن بۆ هێنانی گه‌شتیار بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى ئه‌رێنى خۆى له‌سه‌ر زیادبوونى گه‌شتیاران ده‌بێت.
نیگه‌رانى خۆى له نه‌كردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى كه‌ركووك و مووسڵ، ده‌ربڕى و ئاشکراشی کرد، کە نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو ڕێگه‌یه كه له دواى ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكۆتۆبهرهوه داخراون، كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاتنى گه‌شتیاران ده‌بێت، هاوكات زیادكردنی رسوماتی ئێران كه له‌و گهشتییارانهى وه‌رده‌گرێت كه دێنه هه‌رێمى كوردستان، گرفتێكى دیكه‌ى به‌رده‌م هاتنى گه‌شتیاره بۆ هه‌رێمى كوردستان.
نادر رۆستى، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزار گوتیشی: ”له ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى ساڵى ڕابردوو 243 هه‌زار گەشتیار، ڕوویان له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كرد كه كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجییان كرد 73 ملیۆن دۆلار بوو“.
باسنيوز
