پۆلیسی ھەولێر: دوو دز لە گەڕەکی ئازادی دەستگیر کران

 پۆلیسی ھەولێر: دوو دز لە گەڕەکی ئازادی دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە دوو کەس بەھۆی دزییەوە لە گەڕەکی (ئازادی)ی ھەولێر دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 11/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا، موقدەمی پۆلیس، ھەیسەم جەرگیرس یوونس، ئەفسەری نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕاستی، ڕای گەیاندووە: "لە ماوەی ڕابردوو ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکی ئازادی، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین".

باس لەوەش کراوە، کە تۆمەتبار بە ناوی (ھـ، ب، ح)، تەمەن 32 ساڵ، تاوانبار (ک، ح، ا), تەمەن 45 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان ناوە بە ئەنجامدانی تاوانی شکاندنی مارکێتێک و دزینی پارە و کەلوپەلی مارکێتەکە لە گەڕەکی ئازادی".

پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراوە، دادوەریش بڕیاری دا بە بەندکردنی ھەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 443 لە یاسای سزادان.











باسنيوز
Top