پێنج لایەنی دیکەی تورکمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لیستێکی هاوبەشیان پێکهێنا

 پێنج لایەنی دیکەی تورکمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لیستێکی هاوبەشیان پێکهێنا
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، پێنج حزب و لایەنی تورکمانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لیستێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند.



ئەمڕۆ دووشەممە 2018/6/11 عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، لە پرێس کۆنرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد" پێنج لایەن و حزبی تورکمانی لەژێر ناوی "قەوارەی چاکسازیی تورکمان" کە پێکهاتوون لە "پارتی چاکسازیی تورکمان، بزووتنەوەی دیموکراتیی تورکمان، پارتی نەتەوەیی تورکمان، کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی تورکمان لەگەڵ ئەندامێکی سەربەخۆ" لیستێکی هاوبەشمان پێکهێناوە".



هاوکات مۆنا قەهوەچی، ئەندام پارلەمانی کوردستان لە پارتی چاکسازیی تورکمان، لەمبارەوە گوتی: "ئەم قەوارەیە کە نوێنەرانی ڕاستەقینەوەی حزبە تورکمانییەکانن کە ئەم لیستەیان پێکهێناوە، ئامانجمان بەهێزکردنی پێکەوەژیانە و بۆ کارکردنە بۆ لابردنی ئەو کشانەیە کە ڕووبەڕووی هەرێمی کەردستان بوونەتەوە، هەتاکوو دەرچەیەک بدۆزینەوە بۆ دەربازبوون لە کێشە و قەیرانەکان".



ڕاشی گەیاند: "ئێمە سەرەڕای ئەوەی پێداگری لەسەر دانوستانەکان دەکەینەوە، هاوکات ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەکەین و پێمان وایە ئەمە مەرامێکی سیاسیی لە پشتە و بۆ لەناوبردنی قەروارەی سیاسیی کوردستانە و جیا لەمە هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێت".



مونا قەهوەچی جەختیشی کردەوە: "ئێمە وەک پارتی چاکسازیی تورکمانی هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین هەتا دەنگی تایبەت لە کوردستان هەژمار بکرێت، چونکە ئەوانیش وەکوو هەر هاووڵاتییەکی دیکە مافی خۆیان هەیە".



هاوکات لەمبارەوە دوێنێ یەکشەممە 10-6-2018 لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانووسیدا لە هەولێر پینج حزب و لایەنی توركمانی پیكهینانی لیستیكی یەكگرتوویان بەناوی قەوارەی (پارتی گەشەپێدانی توركمان) بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.



محەمەد ئیلخانی سەروكی پارتی گەشەپێدانی توركمان لە پرێس کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا رای گەیاند: "پێنج حزبی توركمانی لە قەوارەی "پارتی گەشەپێدانی توركمان"دا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەشدار دەبن، كە پیێكهاتوون لە: "پارتی گەشەپێدانی توركمان، پارتی دیموكراتی توركمانی، بزووتنەوەی بێلایەنی توركمان، پارتی گەلی توركمانی و كۆمەڵەی لیبراڵی توركمانی".




باسنیوز
Top