مه‌سروور بارزانی: هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌ به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه‌، كێشه‌مان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌یه‌

 	 مه‌سروور بارزانی: هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌ به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه‌، كێشه‌مان له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌یه‌
لە دیداریدا لەگەڵ باڵیۆزی رۆمانیا، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌سه‌ر به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه‌ و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ش ئه‌وه‌مان راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام كێشه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، كه‌ پێشێلكارییه‌كی زه‌قه‌ به‌رامبه‌ر مافی ده‌نگدان و گوتی: به‌ عه‌قلیه‌تی خۆسه‌پاندن و ره‌تكردنه‌وه‌ و داننه‌نان به‌ مافی گشت پێكهاته‌ جیاوازه‌كان عێراق سه‌قامگیر و سه‌ركه‌وتوو نابێت.

ئه‌مڕۆ 10/6/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ ئایاكوب برادا باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و میكانیزمی عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوه‌ تاوتوێكرا.
مه‌سروور بارزانی په‌یوه‌ست به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ كێشه‌كانی عێراق له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترن و رایگه‌یاند، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌سه‌ر به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نییه‌ و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ش ئه‌وه‌مان راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام كێشه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، كه‌ پێشێلكارییه‌كی زه‌قه‌ به‌رامبه‌ر مافی ده‌نگدان و گوتی: به‌ عه‌قلیه‌تی خۆسه‌پاندن و ره‌تكردنه‌وه‌ و داننه‌نان به‌ مافی گشت پێكهاته‌ جیاوازه‌كان عێراق سه‌قامگیر و سه‌ركه‌وتوو نابێت.

هه‌ر تایبه‌ت به‌ رۆڵ و مه‌رجی هه‌رێمی كوردستان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌جێندای هه‌رێم و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك و كه‌سێك نییه‌، كێ ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكه‌ی بێت و كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌ك یه‌ك پاكێج، پشتیوانی لێ ده‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عێراق په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كانی له‌نێوان رۆمانیا و هه‌رێمی كوردستان به‌ گرینگ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، له‌ پێناو عێراقێكی سه‌قامگیر و بوژاوه‌ ناكرێت رۆڵی كورد له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.
kdp-
Top