ھێمن ھەورامی: سازش لەسەر یەک خاڵی نێو دەستوور ناکەین

 	 ھێمن ھەورامی: سازش لەسەر یەک خاڵی نێو دەستوور ناکەین
هێمن هەورامی لە دیداریدا لەگەڵ باڵیۆزی ڕۆمانیا دەڵێ، ئەم جارە سازش لەسەر یەک خاڵی نێو دەستوور ناکەین.

ڕۆژی ١٠ی٦ی٢٠١٨، ھێمن ھەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، پیشوازیی لە باڵێۆزی ڕۆمانیا (ئیکۆپ پرادا) لە بەغدا و (ئەندریستانیسکۆ) کونسووڵی گشتی لە ھەولێر دەکات.

وێڕای بەخێرھێنانیان، ھەورامی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەھەمبەر پێکھێنانی حکوومەتی عێراق و ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلوولی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستانی بۆ ڕوون کردنەوە.

بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک، تیشکی خستە سەر حکوومەتی ئایندەی عێراق و پێی وایە، کاتێک حکوومەتێکی تەندروست و سەرکەوتوو دەبێت، کە لە ڕووی پرەنسیپ و کاتەوە ڕەچاوی شەراکەتی ڕاستەقینەی گشت پێکھاتەکان بکرێت و سازانێکی سیاسیی پێشوەختەی پێویستە. گوتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان ھیچ ڤیتۆیەکی بەرانبەر ھیچ ھاوپیمانییەک نییە، چونکە ئێمە پێشوەختە ئەجێندای خۆمان بۆ بەشداریکردن لە حکوومەتی عێراقدا نیشان داوە، ھەر پێکھێنەرێک بۆ پێکھێنانیحکوومەت ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستانەوە چارەسەر بکات، پێشوازی لێ دەکەین، چونکە ئەم جارە سازش لەسەر یەک خاڵی نێو دەستوور ناکەین، بۆیە پێویستە ھاودەنگی و ھاوبەشی پێکھاتە و لایەنەکانی تێدا بێت. بەشێکی دیکەی قسەکانی ھەورامی جەختکردنەوە بوو لەسەر ئارامی و سەقامگیریی عێراق بۆ ئەوەی مومارەسەی دیموکراسی تێیدا مەدەنیتر بێت.

شاندی ڕۆمانیاش پەیوەندیی بەردەوامیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە و خۆشحاڵیی خۆشیان بە سەردانەکەیان دەربڕی.
kdp-
Top