سێشەمە پەرلەمان یاسای چاکسازی دەخاتە گفتوگۆوە
پرۆژەیاسای چاکسازیی خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە (3-1- 2018 ) له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕەوانەی پەرلەمانى كوردستان کرا و لە پەرلەمانیش ڕۆژی 28ی مانگى شوباتی ڕابردوو هاته پەسه‌ندكردن، به‌ڵام به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كان له 4ی مانگى ئادارى 2018دا، یاساكەی گه‌ڕانده‌وه هۆڵی په‌رله‌مان و ئاراسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى و دارایى كرایه‌وه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى .
له به‌رنامه‌ى كارى دانیستنه‌كه‌دا هاتووه: ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاری دا كاتى دانیشتنى ژماره (1)ى خولى به‌هاره‌ى ساڵى پێنجه‌م له خولى هه‌ڵبژاردانى چواره‌مى په‌رله‌مان كاتژمێر 10ى پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژى سێشه‌ممه، ڕێككه‌وتى 12-6-2018 بکرێت و به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه دەبێت: گفتوگۆ لەسەر بڕگه‌كانى (دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م و حه‌وته‌م)ی مادده‌ى (٣) و بڕگه‌ى (دووه‌م)ی مادده‌ى (8) و مادده‌ى (10)، خالى (2)ی بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ی مادده‌ى (11) و بڕگه‌ى (دووه‌م)ی مادده‌ى (20)ی یاساى ژماره (4)ى ساڵى 2018ی یاساى چاكسازیی خانه‌نشینى، مووچه و ده‌ڕماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر له هه‌رێمى كوردستان – عیراق، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى یاساكه به بڕیارى ژماره (1)ى ساڵى 2018ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان .
له‌باره‌ى دانیشتنه‌كه‌ش، د. محه‌مه‌د عه‌لى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "كاتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى سێشه‌ممه دیارى كراوه و به‌رنامه‌ى كاریش گفتوگۆ ده‌بێت له‌باره‌ى یاساى چاكسازیی خانه‌نشینى، مووچه و ده‌ڕماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یاساكه له هه‌مان ڕۆژدا دواى گفتوگۆ بێته په‌سه‌ندكردن و ده‌ربچوێنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ گشت فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر خه‌تین و، هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و یاسایى، كه زۆرترین په‌یوه‌ندییان به‌و پرۆژه‌یه‌وه هه‌یه و نوێنه‌رى فراكسیۆنه‌كانیان تێدایه ڕا و بۆچوونى گشت پەرله‌مانتاران و فراكسیۆنه جیاوازه‌كان وه‌رگیراوه و هه‌وڵیش دراوه تێبینیى هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ربگیرێت، بۆیه ده‌بینم كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌یه و پێشتریش وه‌كو پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵى جیددیمان داوه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه و تێپه‌ڕاندنى و ئێستاش به‌رده‌وامین."
گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد ده‌شڵێ: "بۆ تێپه‌راندنى پرۆژه‌یاساكه بڕوا ناكه‌م كێشه‌ى گه‌وره هه‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه‌ى په‌رله‌مانتاران مایه‌ى سه‌ره‌نج بوون هه‌موومان له‌سه‌رى ڕێك كه‌وتین و ئیشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین."
محه‌مه‌د عه‌لىش گوتى: "ده‌مانه‌وێت به‌ر له جه‌ژن ئه‌و پرۆژه‌یاسایه تێپەڕێت و هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پێكه‌وه شانازییه‌ك بۆ ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار بكه‌ین، چونكه پرۆژه‌كه نموونه‌یه‌كى بێوێنه‌یه و پێویسته ته‌واوى په‌رله‌مانتاران بێ جیاوازیى ئایدولۆژیا و بیروبۆچوونى جیا، یان جیاوازیى پارته سیاسییه‌كان و باكگراوه‌ندى پارته‌كانى خۆیان و به ئیراده‌یه‌كى پته‌و به ده‌م پرۆژه‌كه‌وه بچن، چونكه پرۆژه‌كه په‌یوه‌ست نییه بە لایه‌ن و حزبێكى سیاسییەوە، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به گشت خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانەوە."
له‌باره‌ى هەڵوێستى فراكسیۆنى زه‌ردیشەوە، محه‌مه‌د عه‌لى گوتى: "لە ڕۆژى یه‌كه‌مى هاتنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وە بۆ په‌رله‌مانى كوردستان تاوه‌كو ئێستا وه‌كو فراكسیۆنى پارتى به‌رده‌وام به‌په‌رۆش بووین بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به سه‌ركه‌وتوویى تێپه‌رێنین، چونكه پێمان وایه ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بێته خاڵێكى وه‌رچه‌رخان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئه‌نجامدانى چاكسازیى ڕیشه‌یى له هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ڕۆژى سێشه‌ممه وه‌كو فراكسیۆن هه‌موومان به‌شدارى دانیشتن ده‌بین و به‌جیددى گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ین، كه په‌یوه‌ستن به بژێوى خه‌ڵك و به شێوه‌یه‌كى عادیلانه پێداگیرى له‌سه‌ر ماف و ئیمیتیازاتى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین."
پرۆژه‌یاساى چاكسازیی خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه‌كان لە زیاتر لە 20 ماددە پێک هاتووە و بەسەر چەند سێکتەرێکدا دابەش بووە.
kdp-
