نووسه‌رێكی دیاری توركیا: ده‌نگ به‌هه‌ده‌په بده‌ن تا كۆتایی بە ئه‌ردۆغان بێت
حه‌سه‌ن جه‌مال نووسه‌ری دیاری توركیا له نووسینێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ماڵپه‌ڕی (T24) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه ده‌دات ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌رگای ئازادی و دیموكراتی به‌رووی توركیادا بكه‌ینه‌وه، پێویسته له هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یراندا به ئه‌ردۆغان بڵێین نه‌خێر.
نووسه‌ر 3 خاڵ ده‌ستنیشان ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ری توركیا جێبه‌جێ بكات، ئه‌ردۆغان كۆتایی پێدێت و ده‌ڕوات:
1. پێویسته هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێ و 10%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت.
2. ئاكپارتی له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆرینه له ده‌ست بدات.
3. له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، موحه‌ره‌م ئینجه كاندیدی جه‌هه‌په بتوانێت 30% بهێنێت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بكه‌وێته گه‌ڕی دووه‌م. به‌مه‌ش ئه‌ردۆغان ده‌ڕوات و كۆتایی پێ دێت.
نووسه‌ر ئاشكرای ده‌كات، ده‌نگی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ده‌په‌یه، بۆ سه‌رۆكایه‌تیش ده‌نگ به موحەرهم ئینجه ده‌دات.
حه‌سه‌ن جه‌مال یه‌كێك بوو له‌و نووسه‌رانه‌ی، پشتگیری زۆری ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌و رووه‌شه‌وه له هه‌مان ماڵپه‌ڕ چه‌ندین وتاری بڵاوی كرده‌وه.
باسنيوز
