تۆمەتبارە گەنجەكە ڕەوانەی ئەڵمانیا كرایەوە

تۆمەتبارە گەنجەكە ڕەوانەی ئەڵمانیا كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی بەشار تۆمەتبارە گەنجەكەی بەكوشتنی كچێكی ئەڵمانی تۆمەتبار كرایەوە، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە ڕەوانەی شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا كرا.

) لە ئەڵمانیاوە دووپاتی كردەوە عەلی لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانیەوە رەوانەی ئەڵمانیا كراوەتەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن دادگای ئەم وڵاتەدا لەسەر كوشتنی كچێكی تەمەن 14 ساڵی ئەڵمانی دادگایی بكرێت.


پاش ئەوەی گەنجە کوردە تەمەن 20 ساڵەكە، کچێکی ئەڵمانی كوشت و گەڕایەوە كوردستان، لەلایەن دەزگای ئاسایش و پۆلیسەوە لە دهۆك دەستگیر كرا، بەم هۆیەوە دوێنێ وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا سوپاسی دەزگای ئاسایشی كوردستانی كردبوو.


ھۆرست زیھۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیبووی "سوپاسی ھاوکاری و تواناکانی دەزگاکانی ئاسایش و پاراستنی کوردستان دەکەم کە توانیان ئەم کارە گەورەیە ئەنجام بدەن. ئەم سەرکەوتنە لە ئەنجامی کارێکی ھاوبەشی نێوان ئاسایشی کوردی و پۆلیسەکانی ئەڵمانیا بوو".


پۆلیسی ڤیسبادن رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تەرمی کچێکی تەمەن 14 ساڵی لە دەوروبەری شارەکە دۆزیەوە، لە كاتێكدا كچەكە لە 22ی مانگی رابردووەوە دیار نەمابوو، دواتر دەرکەوت کە تاوانبار بەشار عەلی گەنجیكی پەنابەری کوردی باشووری کوردستان ئەم کچەی كوشتووە و رایكردووەتەوە بۆ کوردستان.
bas news-
Top