وەزارەتی ڕۆشنبیری: کەناڵەکەی مەلا مەزهەر دادەخەین

 وەزارەتی ڕۆشنبیری: کەناڵەکەی مەلا مەزهەر دادەخەین
ەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیاری داخستنی کەناڵی (سرووشت)یان داوە کە مەلا مەزھەر خاوەندارییەتی دەکات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەلا مەزهەر، یەکێک لە مامۆستا ئایینییەکانی شاری هەولێر، لە کەناڵی لۆکاڵیی (سرووشت)ەوە بە وەسفکردنی ئافرەتی کورد بە ”دایناسۆر“، نیگەرانی لای بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووست کرد.

لەمبارەیەشەوە محەمەد گەردی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایگەیاند: ”سبەی یەکشەممە ١٠\٦\٢٠١٨ بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری، کەناڵەکە دادەخەین“.

ڕوونیشی کردەوە کە بەڵگەیان لەسەر کەناڵەکە لەبەر دەستە، بەوەی کە ”لە ڕێنماییەکانی وەزارەت لای داوە“.

لەلایەکی دیکەوە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ئەگەر لە مزگەوتەکان سەرپێچی ڕێنماییەکان بکرێ، ئەوا لێژنەیەکی ئیداری بۆ دروست دەکرێ و بانگی ئەو مامۆستا ئایینییە دەکرێ کە سەرپێچی کردووە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێ، بەڵام قسەکانی تەلەڤزیۆن، پەیوەندییان بە وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە هەیە“.










باسنیوز
Top