لە سنووری شاری شنۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزێكی چەكدار و سوپای پاسدارانی ئێران روویدا.

لە سنووری شاری شنۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھێزێكی چەكدار و سوپای پاسدارانی ئێران روویدا.
شەوی رابردوو لە کوێستانەکانی سیاکێوی سەربە شاری شنۆ شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار و سوپای پاسدارانی ئێران روویدا.

بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەكان لە شاری شنۆ لە شەڕەکەدا كوژراو برینداری ھێزەكانی ئێران هەیە و بۆ نەخۆشخانەی شنۆ گواستراونەتەوە.

محەمەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی دیموكراتی ئێران (حدكا) لە ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "شەڕ لە شنۆ روویداوە، بەڵام تائێستا ھیچ زانیارییەكی پشتراستكراوەیان لەبەردەست نییە".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەند جارێك شەڕ و پێكدادان لەو سنوورە لەنێوان پێشمەرگەی پارتەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان روویداوە، بەڵام لەبارەی شەڕی رابردوو تائێستا ئەو ھێزەی كە دژی پاسدارانی ئێران لە شەڕدابووە ئاشكرا نەكراوە.



باسنیوز
Top