ئاگادارییەکی گرنگ بۆ ئەو شۆفێرانەی هاتوچۆی سلێمانی دەکەن

 ئاگادارییەکی گرنگ بۆ ئەو شۆفێرانەی هاتوچۆی سلێمانی دەکەن
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە دوو رێگای سەرەکیی چوونە ناو شارەکە، دەگیرێن.



ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتییەکە کاری گواستنەوەی بۆیی ئاوی دوکان - قولەڕەیسی دەکات.



ئامانج جەلال هەروەها رایگەیاندووە، لە رۆژی شەممە 9/6/2018ـەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ، رێگاکانی نزیک پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی و نزیک بازگەی سلێمانی/ پیرەمەگروون دادەخرێن، چونکە کاریان تێدا دەکرێت بۆ گواستنەوەی بۆرییەکە.



ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی کردووەتەوە، کە رێگایەکی لاوەکی بۆ تێپەڕبوونی شۆفێران لەو دوو ناوچەیە کراوەتەوە و پێویستە شۆفێران ”بە ئاگا بن و خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی کارەساتی لێ نەکەوێتەوە“.






باسنیوز
Top