پووتین: پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستان شەرعین و ئەنجامی باشیان دەبێ

 	 پووتین: پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستان شەرعین و ئەنجامی باشیان دەبێ
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پووتین دەڵێ، پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستان شەرعین و لە داهاتوودا ئەنجامی باشیان دەبێ..دەشڵێ، مەبەست لە پڕۆژەکانیش لە هەرێمی کوردستان بۆ ململانێی نێوخۆیی نییە.

کۆمپانیای رۆسنەفت کە گەورەترین کۆمپانیای رووسیایە بۆ کەرتی نەوت و وزە، گرێبەستی درێژخانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لە داهاتوویشدا دەیەوێ زیاتر بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکات، لەگەڵ ئەوەی نەوتی کوردستان بە بازار دەکات، ئێستا کۆمپانیاکە چاوی لەسەر غازی سرووشتی هەرێمی کوردستانیشە کە بەگوێرەی شارەزایانی نەوت تا ٢٠٢٠ کۆمپانیاکە دەتوانێ غازی سرووشتی هەرێمی کرودستان هەناردە بکات.

لە16مین کۆبوونەوەی ساڵانەیدا و لە گوتارێکدا بۆ گەلی رووسیا ، ڤلادیمیر پووتین رایگەیاند ، رووسیا پلانەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە شەرعی دەبینێت و لەدژی بەغدا نییە.

پووتین ، سەرۆکی رووسیا کە بەشێوەی راستەوخۆ و لە میدیاوە لەگەڵ گەلی رووسیا قسەی دەکرد لەبەشێکی قسەکانیدا باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان کرد.

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پووتین، دەڵێ، پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستاندا شەرعین و لە داهاتوویشدا ئەنجامی باشیان دەبێ. هەروەها روونیشی دەکاتەوە کە ئەم پڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان بۆ ململانێی نێوخۆیی نین. سەرۆکی رووسیا راشیگەیاند، پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێدەدەن.

سەبارەت بە پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێ، پشتیوانی لەو پێوەندییە دەکەم، هەروەها هەوڵەکانی کورد بۆ پاراستنی مافەکانیان بەرز دەنرخێنین.
kdp-
Top