مەترسیی کارەساتێکی دیکە لە سەر ئێزدییان هەیە
ئەو سەرچاوەیە كه نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''دوای هاتنی گرووپە ڕادیکالەکان بۆ عەفرین، تەواوی مەزارگەكانی ئێزدییانیان لە نێو عەفرین خاپوور کردوون و، له ڕاستیدا ئێستا ئێزدی مەترسیی کارەساتێکی دیکەیان لەسەرە.''
ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەونە ناوچەکانی جەزیرەی فورات و چیای حەلەب، ژمارەیەکی زۆر ئێزدی لە سووریا هه‌بوون، کەچی دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی و شه‌ڕ و قه‌یران له‌و وڵاته كه لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ده‌ستی پێ كردووه، هاوكات سەربازی زۆرەملێ له لایه‌ن ''پەیەدە''وه رۆژئاوای کوردستانیان بەجێ هێشت و چوونەتە دەرەوەی وەڵات.
ئەو سەرچاوەیه هه‌روه‌ها گوتی: ''له ئێستادا ٩٥%ی کوردانی ئێزدی لە عەفرین نەماون و ئاوارەی هەرێمی کوردستان و لوبنان بوونە، چونکە گرووپە ڕادیکاڵەکان، به بێ ویستی خۆیان ئایینی ئیسلامیان بەسەردا ده‌سه‌پێنن.''
ئێزدی له سووریا نزیکه‌ی ٢٢ گوندیان له سووریادا هەیه و دانیشتوانه‌كه‌ی به زیاتر لە ١٥٠ هەزار ده‌خه‌مڵێندرێ، ئێستا هەموو گونده‌كانیان چۆڵ كراون ئەوانەی لێیشیان ماونەوتەوە، مەترسیی کارەساتێکی دیکەیان لەسەرە.
بە گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئێزدییان، لە مێژوودا ٧٤ جار کارەساتیان به‌سه‌ر هاتووه کە ئەوان پێێ دەڵێن فەرمان، دوایین کارەساتیش لە ٣ـی ٨ ـی ٢٠١٤ بوو کاتێک داعش ده‌ستیان بەسەر شنگالدا گرت و به‌شێكی زۆریان لێ قه‌تلوعام كردن و به‌شێكیشیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر كردن.
كوردانی ئێزدییش لەگەڵ پاڕچەبوونی کوردستان، به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافییانهوه پارچە بوون، زۆربەی كوردانی ئێزدی لە عێراقن کەچی ژمارەیەکی زۆری ئێزدی لە ئەڵمانیا و ڕووسیا جۆرجیا و ئەرمینیایش بوونیان هەیە.
kdp-
