خورماتوو.. سێ چه‌كدارى نه‌ناسراو ڕێگه لههاووڵاتییهكى كورد ده‌گرن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌دزن
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى قایمقامیه‌تى شارۆچکەی خورماتوو، ڕاگه‌یاند "ئێواره‌ى دوێنێ 7/6/2018 له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى خورماتوو ـ گوندى شاه سه‌یوان له باكوورى ڕۆژئاواى شارۆچکەى خورماتوو، سێ چه‌كدارى ده‌مامكدارى نه‌ناسراو كه ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه، ڕێگه‌یان له هاووڵاتییه‌كى كوردى دانیشتووى گه‌ڕه‌كى ڕزگاریی خورماتوو گرتووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دزیوه و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون".
به‌رپرسی پێشووى قایمقامیه‌تى شارۆچکەی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە هاووڵاتییه‌كه ناوى هۆشمه‌ند عه‌لى فه‌تاحه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی له‌جۆرى پیکاب دەبڵ بووە، له‌كاتى ڕووداوه‌كه‌دا سێ كرێكارى له‌گه‌ڵدا بووه و له‌نێو زه‌وى و زارى خۆیاندا كاریان هه‌بووه.
خورماتوو ده‌كه‌وێته باشورى كه‌ركوك /255 كیلۆمه‌تر باكورى خۆرهه‌ڵاتى به‌غداد/ یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، پێشتر سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركوك بووه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌تى به‌عسدا ناوه‌ندى كارگێڕیهكهى خرایه سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، دانیشتووانه‌كه‌ى له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتوون، له‌ڕووى مه‌زهه‌بیشه‌وه دابه‌شبوون به‌سه‌ر شیعه و سووننه‌دا، له‌پاش ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 كهوتهژێردهستى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی.
باسنيوز
