"دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی پێ درا"
تەلال دەرکی بە کامیراوە چووە نێو داعش لە سووریا و خۆی وا نیشان دا کە لەگەڵ ئەواندایە و ھاوڕایە لەگەڵیان، بۆیەش توانی بچیتە ناو مەیدانەکانی شەڕ و مەشق و ڕاھێنان و توانی ڕیکۆردی ڤیدیۆیی تۆمار بکات.
لیژنەی ھەڵسەنگاندنی فێستیڤالەکە بەو هۆیەوە ئەو دەرھێنەرەی ناو نا "چاونەترس لە جیهانێکی دڕەندەدا".
فیلمەکە هاوکات خەڵاتێکی تریشی بردەوە، کە ئەویش خەڵاتی فیدراسیۆنی ڕەخنەگرانی فیلمە:
International Federation of Film Critics (FIPRESCI)
زیاد ڕەئووف، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا پیرۆزبایی لە تەلال دەرکی کرد و پێشنیاری کرد لە فێستیڤالەکانی کوردستاندا بەشداری بکات و فیلمەکەی پێشان بدا.
لە کاتی فێستیڤاڵەکەی کراکۆڤدا فیلمێکی دۆکومینتاریی دی لە کوردستانەوە پیشکەش کرا، ئەویش فیلمی دەرھێنەر، هۆگر هیرۆری بوو بە ناوی "دێمینەر"، کە چیڕۆکی ژیان و پاڵەوانیەتیی پێشمەرگەی شەھید فاخیرە.
ئەو فیلمەش لە لایەن بینەران و ڕەخنەگرانەوە زۆر بەرز ھەڵسەنگێنرا و پاش نمایشکردنی فیلمەکە دێبەیتێکی دوورودرێژی لەسەر کرا بە ئامادەبوونی پڕادیسۆری فیلمەکە و قوتابیان و ڕەوەندی کوردستانی.
kdp-
