دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پێشکەش به ٥٠ خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو لە سۆران کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی پێشکەش به ٥٠ خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو لە سۆران کرد
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری عێراقی پارسێلی خۆراک و پێداویستی ناوماڵەیان پێشکەش بە ٥٠ خێزانی زیانزیانمەندانی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری کرد



سێشەممە رێکەوتی ٥/٦/٢٠١٨ تیمی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی سمێلان و ناو شارۆچکەی سۆران پارسێلی خۆراکی و پێداویستی ناوماڵەیان بە ھاوکاری مانگی سوری عێراقی بەمەبەستی ھاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتووانی لافاو پێشکەش بە ٥٠ خێزان کرد.



لە پرۆژەیەدا پێداویستی ناوماڵەکان پێکھاتبوون لە بەتانی، سێتی مەتبەخ و ترمزی ئاو، دۆشەک و ...ھتد.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشتریش ھاوکاری پێشکەش بە زیانمەندانی لافاو کردووە و لە چەندین پرۆژەی جیاجیادا ھەر لەیەکەم رۆژی لافاوەکەوە، ھاوکارییەکانی پێشکەش کردووە.
kdp -
Top