سیاسەت و حوکمی تاكڕۆیی، كوردانی رۆژئاوای كوردستانی بێئومێد كردووە
حەسەن خێری، لە شاری قامشلۆە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، هەر لایەنێكی سیاسی نەك هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی لە سەرووی خۆی نابینێ، بەڵكوو لەگەڵیشیاندا هەڵنەكات و سیاسەتی ڕوون نەبێ، ئەوا لە ئیدارەداندا شكست دێنیت و، پەیەدە لە ڕۆژئاوا دروست ئەو كارەی كرد.
خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، زۆر جار لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكانەوە دەنگ هەڵدەبڕن و دەڵێن، پەیەدە بە هێزی سەربازی و بە بە سیاەتی زۆرەملێ ڕۆڵەكانیان بۆ ناوچە بیانییەكان بە كوشتن دەدات.
حەسەن خێری، لەو بارەیەوە گوتی، "سەرەڕای ئەوەی كە هەندێك كورد لە هەندێك ناوچەدا هەن، بەڵام یەپەگە كە باڵی سیاسیی پەیەدەیە، ڕۆڵەكانی كورد بۆ شارە عەرەبەكان بە كوشت دەدات، ئەمەیش تا ئەوپەڕی جێگای دڵگرانیی رۆژئاواییەكانە و؛ لە ژێر سایە و سیاسەتی پەیەدەدا خەڵك وا دەزانن لە زینداندانە".
یەپەگە عەفرینی لە دەست دا، منبجـیش چوو
یەپەگە دوای ئەوەی عەفرینی لە دەست دا، بڕیاری دا خۆی لە شاری منبج بكشێنتەوە و شارەكە ڕادەستی ئەنجوومەنی سەربازیی شارەكە بكەن، ئەمەیش دوای ئەوەی دێت كە شارەكە بە خوێنی گەنجانی كورد ئازاد كراوە.
واشنتن و ئانكارا، لەسەر چۆنیەتیی نەخشەی سیاسیی منبج لە باكووری سووریا ڕێككەوتن و، ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی كە یەپەگە دەست بە كشانەوەی ڕاوێژكارەكانیان بكات لە منبج. شارەزایانی سیاسییش دەڵێن، یەپەگە وەك هێزێكێ بەكرێگراوی وڵاتانە و بە هیچ شێوەیەك وڵاتانی جیهانی بەرژەوەندییەكانیان بە هێزێكی وەك یەپەگە ناگۆڕنەوە.
ئەمە دوای ئەوەی دێت، مەولوود چاوش ئۆغلوو و مایك پۆمپیۆ، جەختیان لە هاوكاریی نێوان وڵاتەکانیان كردەوە و ئاماژەیان دا، پێویستە نەخشەڕێگایەك بۆ ئاساییشی منبج و ناوچەكە دابنرێت و لە داهاتوودا كاری لەسەر بكەن.
پلانی منبج لە سێ هەنگاودا
بە گوێرەی سەرچاوە مێدیاییەكانی توركیا، ئەمەریكا و توركیا لەسەر ئەوە ڕێك كەوتوون پلانی شاری منبج لە سێ هەنگاو زیاتر تێپەڕ بكات، كە بریتین:
یەكەم: كشانەوەی هێزەكانی پاراستنی گەل ''یەپەگە'' لە ماوەی ٣٠ رۆژدا. دووەم: توركیا و ئەمەریكا بە هاوبەشی چاودێریی ناوچەكە بكەن بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ.
سێیەم: دروستكردنی حكوومەتێكی خۆجێیی لە ماوەی ٦٠ رۆژدا و دروستكردنێكی ئەنجوومەنێكی سەربازیی خۆجێیی لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزای.
كێشە سیاسییەكانی ئەمەریكا و توركیا لە سووریا
یەكێك لە كێشەی سەرەكی و هەڵپەسێردراوەكانی ئەمەریكا و توركیا ئەوە بوو كە، ئەمەریكا پشتگیریی لۆجستی و سەربازیی پێشكەشی هێزەكانی سوریای دیموكرات ''هەسەدە'' دەكرد، ئەمەیش ببووە هۆكاری دڵگرانیی ئانكارا، چونكە توركیا پێی وابوو بەهێزبوونی هەسەدە، واتای بەهێزبوونی یەپەگەیە، چونكە یەپەگە بە بڕبڕەی پشتی هەسەدە ناسراوە.
kdp -
