ئەنەکەسە لەبارەی ڕەوشی عەفرینەوە هۆشداری دا

ئەنەکەسە لەبارەی ڕەوشی عەفرینەوە هۆشداری دا
ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا لقی عەفرین، لە ڕایگەیاندڕاوێکیدا هۆشداری لە خراپتربوونی ڕەوشی عەفرین دەدا و دەڵیت، "پێشێلکاریی بەرامبەری گەلەکەمان دەکرێت."

لە ڕاگەیێندڕاوەکەدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، هاتووە، "ڕەوشی گەلەکەمان لە شاری عەفرین لەوپەڕی خراپیدایە و لە خراپەوە بەرەو خراپتر رۆیشتووە. دەبێت ئەمیندارەتیی گشتیی ئەنجوومەن و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لەبارەی ئەم دۆخەوە بێنە سەر خەت."

ڕاگەیێندراوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئێستا بەشێک لە بارستەکانی نێو ئۆپۆزسیۆن لە عەفریندا، یاسا و ڕێساکانیان پێشێل کردوون و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ڕەوشەکە تێک بچێت، ئێستا ژیانی خەڵک لە شارەکە لەوپەڕی مەترسیدایە.

ئەوەیش هاتووە، لە عەفرین هەموو جۆرە پێشلکارییەک هەیە، دزین و بەتاڵانبردنی ماڵی خەڵک. خەڵک دەترسن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و بە دەیان پێشلکاریی دیکەش لە شاری عەفرین بەڕێوە دەچن.
kdp -
Top